پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دوو کاندیدی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران 48 کاتژمێر پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکە لە پرۆسەکە کشانەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 16 ی حوزەیرانی 2021، دوو کاندید لە کۆی حەوت کاندیدی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران ڕایانگەیاند لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وڵاتەکەیان دەکشێنەوە.
ئاژانسی هەواڵی ئێران بڵاویکردەوە، کاندیدی ڕیفۆرمخواز موحسن میهر عەلیزادە، کشانەوەی خۆی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی پێشکەش کردووە بەڵام تا ئێستا وردەکاری بڕیاری کشانەوەی بڵاو نەکردووەتەوە.
بەگوێرەی هەواڵی هەمان ئاژانس، کاندیدی پارێزکارە توندئاژۆکانی ئێران بەناوی عەلیڕەزا زاکانی کشانەوەی خۆی لە هەڵبژرادنی سەرۆکایەتی ئێران پێشکەش کردووە لە بەرژەوەندی ئیبراهیم ڕەئیسی بووە کە بە کاندیدی سەرەکی پارێزکاران “نەریتخوازان” دادەنرێت.
بڕیارە لە ڕۆژی هەینی 18 ی حوزەیرانی 2021، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕیوەبچێت.