بانکی ناوەندی زیاتر لە 215 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە و نرخی دۆلار لە دابەزین بەردەوامە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بانکی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ برێکی زۆر دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و کاش خستەبازاڕەوە و نرخی دۆلار زیاتر دابەزی.

ئەمڕۆ دووشەممە22ی کانونی دووەم دووەم، بانکی ناوەندی بڕی  218,146,755 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە، کە بڕی 197,816,755 ملیۆن دۆلار بەشێوەی حەواڵە و بڕی 20,330,000 ملیۆن دۆلاریش بەشێوەی کاش بووە.

ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێم، نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنێ زیاتر دابەزی و 100 دۆلار بەرامبەر بە 151 هەزار و 250 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا