ئامادەکاری بۆ قۆناغی سێیەمی ڤاکسینەکەی روسیا دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

 

وەزیری تەندروستی روسیا رایگەیاندووە وڵاتەکەی ئامادەکاری بۆ قۆناغی سێیەمی ئەو ڤاکسینە دەکەن کە ماوەی چەند رۆژێکە بانگەشەی بڵاوکردنەوەی دەکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە میخائیل مۆراشکۆی وەزیری تەندروستی روسیا بۆ میدیای وڵاتەکەی رایگەیاندووە کە ناوەندی “گامالیا” هەموو ئەو بەڵگەنامانەی پێشکەشکردووە کە تایبەتن بە تۆمارکردنی ڤاکسینی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ئەو وەزیرە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو ناوەندە لەئێستادا کار بۆ دروستکردن و کۆنترۆڵكردنی جۆری ڤاکسینەکە دەکات.

کیمیل دیمیتریفی سەرۆکی سندوقی وەبەرهێنانی روسیا رایگەیاندووە کە لە زیاتر لە ٢٠ وڵاتەوە داواکاری بەردەستبوونی ئەو ڤایرۆسەیان پێگەیشتووە، کە ژمارەی داواکارییەکان یەک ملیار دانەیە.

لەلایەکی دیکەوە وەزیری بازرگانی و پیشەسازی روسیا دەڵێت “هەموو ئەو داواکاریانەی لە دەرەوە پێیاندەگات بۆ بەردەستبوونی ڤاکسینەکە لە مانگی بەهاری ساڵی داهاتووەوە دەستپێدەکات”.

لە ١١ی ئەم مانگەوە روسیا بەفەرمی رایگەیاند کە ڤاکسینی دژی کۆرۆنایان دۆزیوەتەوەو بەناوی سپۆتینگ ١٩یە، کۆمپانیای گامالیا-ش ئەرکی دروستکردنەکەی لە ئەستۆگرتووەو سندوقی وەبەرهێنانی روسیاش راستەوخۆ پشتگیری لێدەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا