سەرۆكی حكومەت و فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا كۆبوونەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی چوارشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە جەنەراڵ ماتیۆ ماكفەرلین فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا، دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەكە و بەردەوامبوونی پشتیوانیكردنی هێزی پێشمەرگە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هەڕەشەكانی داعش تاووتوێ كران.

لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا، جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندیی و هەماهەنگیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانان كرا لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراقدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا