لە کەرکوک 17 چەکداری داعش کوژراون

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا، 17چەکردای داعش لە کەرکوک کوژراون، 18حەشارگەی داعشیش وێرانکراون.

عەلی فەریجی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکوک، ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا 17چەکداری داعش کوژراون، 18 حەشارگەشیان وێرانراوە.

فەریجی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هێزەکانی سوپای عێراق لەگەڵ هێزە ئاسمانیەکان، توانیویانە لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا، توانیویانە 17چەکداری داعش بکوژن، 18حەشارگەیان وێران بکەن، لە حەمرین و ئاڵتون کۆپری و ناوچەکانیتر، چەکەکانیشیان هێناوەتەوەو دەستیان بەسەردا گرتووە.

ئاماژەی بەوەشدا، هێزە ئەمنیەکان، ڕۆژانە بۆسە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی هەموو تیرۆرستان دا ئەنێن، لە سەرتاسەری شاری کەرکوک، ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی پەلامارو هێرشی تیرۆریستی تۆمار نەکرێت

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا