نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نرخی نەوت بەرزترین ئاستی تۆمارکرد لەچاو نرخەکانی پێشووی، پێشبینیش دەکرێت بەهۆی زیادبوونی ڤاکسینی کۆرۆناوە داواکارییەکان لەسەر سوتەمەنی زیادبکەن و سنوربەندییەکانی گەشتکردن کەمبکرێنەوە.

بەپێی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لەئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە 73 دۆلار و 42 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 71 دۆلار و 53 سەنت لەبازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

رۆژی هەینی رابردووش ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی لەراپۆرتی مانگانەی خۆیدا رایگەیاند، رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری پترۆڵ “ئۆپیک” و هاوپەیمانانی پێویستیان بەزیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوتە لەپێناو پڕکردنەوەی داواکارییەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا