هاوسەرۆکی کەجەکە: پارتی دەبێتە هاوپەیمانی هێرشەکانی تورکیا

پۆڵەتیک پرێس

بەسێ هۆزات هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان- کەجەکە ڕایگەیاند: پارتی دەبێتە هاوپەیمانی هێرشەکانی تورکیا دژی پەکەکە، ئەوەش بۆ لەناوبردنی گەلی کوردە.

بەسێ هۆزات هاوسەرۆکی کەجەکە بە میدیاکانی پەکەکەی ڕاگەیاندوە: چەند جارێک داوامانکردوە و ئێستاش داوادەکەم مەترسییەکی لەو شێوەیە هەیە، کە دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت پێشمەرگە بەلای خۆیدا ببات و دژی گەریلا بەکاریان بهێنێت.

ئاماژەی بەوەش کردوە: هەر لە ئێستاوە لە ڕووی هەواڵگری و سیاسی و لۆجستییەوە، پارتی هاوکارییەکی زۆری دەوڵەتی تورکیای کردووە دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت بە ئاشکرا پێشمەرگە لەگەڵ خۆی ببات و پەکەکە لەناوببات، لەگەڵ ئەمەشدا دەوڵەتی تورکیا هەموو باشوری کوردستان داگیر دەکات و دەیخاتە ناو خاکی تورکیا.

بەسێ هۆزات ئەوەشی وتووە: دووبارەی دەکەینەوە، داوا لە پارتی دەکەین کە کۆتایی بە پەیوەندییە چەپەڵەکەی لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا بهێنێت، ئەگەر پەیوەندیتان هەبێت دەبێت بۆ بەرژەوەندیی گەلی کورد بێت، ئێمە ناڵێین کە نابێت پارتی پەیوەندی لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا هەبێت، بەڵام دەبێت لەسەر بنەمای بەرژەوەندییەکانی گەلی کورد بێت نەک لەسەر بنەمای دوژمنایەتی گەلی کورد.

هاوسەرۆکی کەجەکە ئەوەشی خستوەتەڕوو: ئێمە لە بەیاننامەکەدا وتمان کە پارتی بەشدارە لە پیلانەکانی لەناوبردن، ئەو پیلانەی کە دەوڵەتی تورکیا بۆ لەناوبردنی پەکەکە دایڕشتووە، پارتی دەبێتە هاوپەیمانی ئەم پلانە، ئێمە ئەوەمان وت بەڵام هێشتا پارتی وەڵامی نەداوەتەوە و نەیانوتووە کە ئەوان هاوبەشی ئەم پیلانە نین، یان نەشیان وتووە کە هاوبەشن لەم پلانەدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا