کاتی پەخشی فیلمی سینەمایی (بێ نیشتیمان)  ڕاگەیەندرا

پۆڵەتیک پرێس

کاتی پەخشی فیلمی سینەمایی (بێ نیشتیمان)  لەسەر شاشەی سینەماکانی هەرێمی کوردستان و عێراق ڕاگەیەندرا.

فیلمی (بێ نیشتیمان)، کە سەرەتا ئەم فیلمە بە ناوی (باڵە تەڕەکانی پەپوولە) بوو، دواتر ناوەکەی گۆڕدرا بۆ (بێ نیشتیمان)، لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد، ‘تورەج ئەسڵانی’ــیە و سێیەم بەرهەمی درێژی ناوبراوە.

فیلمەکە، بەرهەمی کۆمپانیای سینەمایی (ماد مووڤی) و هەروەها بەرهەمی هاوبەشی ‘ڕەز هەڵکەوت ڕەشید’ە و بڕیارە لە چەژنی قوربانی ئەمساڵ پەخشبکرێت لەسەر شاشەی سینەماکانی کوردستان و سەرتاسەری عێراق.

هانی، خانمە گۆرانیبێژی ناوداری کورد، بۆ یەکەمین جار لەم فیلمەدا بەشداریی کردووە و وەکوو ئەکتەری سەرەکی لەم بەرهەمە سینەماییەدا ڕۆڵی بینیوە کە هۆگرانی هونەری سینەما دەتوانن ڕوخساری نوێی ‘هانی’ لە سینەماکانی هەرێمی کوردستان ببینن.

فیلمەکە باس لەوە دەکات کچێکی هونەرمەند، کە دووگیانە ئەویش هونەرمەند (هانی) ئەم ڕۆڵە دەگێڕێت لەگەڵ هاوژینەکەی دەیەوێت بچێتە دەرەوەی وڵات و دەیانەوێت سنوورەکان بپەڕێنن، بەڵام لە هەمان کاتدا شەڕی (داعش) هەیە و بەهۆی ئەوەوە سەختیکی زۆریان دێتە رێگە.

شوان عەتووف، یەکێکە لە ئەکتەران، کە ڕۆڵی کەسێکی هەڵەبجەیی دەگێڕێت و لەو کەسانە دەبێت، کە وڵات بە جێدەهێڵن تووشی سەختی دەبنەوە.

لە فیلمی (بێ نیشتمان)ـدا کۆمەڵێک لە ئەکتەرە ناودارەکانی وڵاتانی تورکیا، سووریا، عێراق و هەرێمی کوردستان، بە چوار زمانی کوردی، تورکی، عەرەبی و فارسی لەگەڵ ‘هانی موجتەهیدی’ ڕۆڵیان بینیووە، لەوانە: شوان عەتووف، جاهید شاهین یاڵچین، بوڵه‌نت کاسێر، ڕێکێش شەهباز، بەنگین عەلی، بەڕۆژ ئاکرەیی، نارین محەمەدی، فرمێسک ڕەحیم زادە، هاکار عەبدوالقادر محەمەد، تەها عەبدوالکەرەم ئەبووبەکر، رەواڵ نەزائێف م. عەلی، ئاسۆ ڕەفیق، هەورامان و چەندین ئەکتەری دیکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا