شانۆیی (هیچم نییە بیشارمەوە) لە نمایش بەردەوامە

ئەم بابەتە 94 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

نمایشی شانۆیی (هیچم نییە بیشارمەوە) ی کۆڕی شانۆی با کە لە رۆژی ٦ ی ئەم مانگەوە دەستیپێکردووە بەردەوامە و تا ١٠ رۆژی دیکەش نمایش درێژەی دەبێت.

دەقی شانۆییەکە لەلایەن پاولۆ جینۆڤێسی ئیتاڵى کەنووسەرێکى تەمەن 54 ساڵەیەو لەژیانداماوە نوسراوە ، ئەم دەقەى نووسەر ریالیستیەو باس لەکۆمەڵێک کەس دەکات کەماوەى 24 ساڵە هاوڕێن و شەوێک بڕیار دەدەن یارییەکى ترسناک ئەنجام بدەن.

ئەم بەرهەمە کارى دەرهێنانى لەلایەن ڕێژەن جەمال بۆکراوەو هەریەک لە زمناکۆ کەریم ، ئاکام تاهیر، کاردۆ عزیز ، سۆزان بابە عەلی ، نوا غەفار ، ئاکۆ ئیسماعیل ، ڕاژان ڕزگار نواندنی تێدا دەکەن.

شانۆییەکە ڕۆژانە کاتژمێر ٠٥:٣٠ ی عەسر لە هۆڵی ڕۆشنبیری سلێمانی نمایش دەکرێت.

No description available.

No description available.

No description available.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک