وەلید عومەر پێنج دەقی فیکری بڵاو دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

نووسەر و وەرگێڕ وەلید عومەر پێنج دەقى قەبارەمامناوەندى فیکرى لە نووسینی خۆی بڵاو دەکاتەوە.

ئەم پێنج کتێبە لەسەر پێنج کێشەى تیۆرى دەوەستێت. پێنج کێشە کە سەرەڕاى خستنەڕووى بنەما تیۆرییەکانیان, بەجۆرێک لە جۆرەکانیش بەستراون بە دونیاى ئەمڕۆ و کۆمەڵگاکەوە.

کێشە(problem), لە ناونیشانەکاندا ئاماژەیە بۆ فشارى پرسیار لەسەر هەر یەک لەو باسانە. پرسیارەکان گەر چارەشیان نەوێت, داواى وەڵام دەکەن, گەر وەڵامیشیان بەو مانا باوە نەوێت ئەوا قوتبوونەوەیان خۆى کێشە بۆ وەڵامە باوەکان درووستدەکات. دەقەکان شرۆڤە نین بەو جۆرەى تێى دەگەین, باسى ئەکادیمییش نین, بەڵکو جۆرێک لە دەستێوەردان و کونجکۆڵیی ڕۆشنبیرانەن. ڕووبەڕووبوونەوەیەکى کەمتازۆر ڕاگوزەرن لەگەڵ ناونیشانەکان و پرسگەلى نزیک لەواندا.

ئەم پێنج دەقە چاپى چاپخانەى سەردەمە و “حەمەڕەش” دیزاینی دەرەوە و ناوەوەی بۆ کردوون. ڕێکخراوى “ئازادبوون”, تێچوون و ئەرکى بڵاوکردنەوەشى گرتووەتەئەستۆ بەم زووانە بڵاودەبنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا