نرخی نەوت لە بەرزیدایە

پۆڵەتیک پرێس

ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز بڵاویکردەوە، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 72 دۆلار و 61 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ هەینی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز بڵاویکردەوە، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 72 دۆلار و 61 سەنت و یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 70 دۆلار و 39 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەیان پێوەدەکرێت.

لەماوەی رابردوودا بانکی گۆڵدمان ساکسی ئەمریکی پێشبینی کرد، لە وەرزی هاویندا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بۆ 80 دۆلار بەرزببێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا