هێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان لە ویلایەتەکانی نیمروز و بامیان دوو شارۆچکەی ژێر دەسەڵاتی تاڵیبان–یان کۆنتڕۆڵ کردەوە.
وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان، لە راگەیەندراوێکدا بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکانی بۆ کۆنتڕۆڵ کردنەوەی ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی تاڵیباندووپاتکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە کە لە ویلایەتی نیمڕوز شارۆچکەی چاهانسور و لە ویلایەتی بامیان شارۆچکەی سەیگان–یان کۆنتڕۆڵکردوەتەوە، باس لەوەش کراوە کە لە میانەی ئۆپەراسیۆنەکەدا ژمارەیەکی زۆر لە چەکدارانی تاڵیبان کوژراون و بڕێکی زۆریش چەک وتەقەمەنی دەستیبەسەردا گیراوە.
لەو هێرشانەی تاڵیبان لە هەفتەکانی کۆتایی مانگی حوزەیران دەستی پێکردووە، نزیکەی تەواوی شارۆچکەکانی ئەفغانستان سەر سنووریئۆزبەکستان و تاجیکستانی کۆنترۆڵ کردووە.
بزووتنەوەی تاڵیبان کە بەردەوامە لەسەر پێشڕەویەکانی لە هەشتی تەمووزدا، دەروازەی سنووریی ئیسلام قالەی لەسەر سنوور لەگەڵ ئێرانکۆنترۆڵ کرد.
تاڵیبان لە ویلایەتەکانی بەدەخشان، تاخار، غەزنی، هێرات و بادگیس هێرشەکانی چڕ کردووەتەوە.
بەپێی ئەو زانیارییەی کە ئاژانسی ئانادۆڵو لە سەرچاوە ناوخۆییەکانەوە دەستی کەوتووە، تاڵیبان لە کۆی ٤٠٧ شارۆچکە کۆنترۆڵی زیاتر لە١٦٠ ناوەندیانی بەدەستەوەیە.