دوو بەرپرسی باڵای عێراق لەسەر دۆسیەی بەهای دۆلار بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق، عەلی عەلاوی وەزیری دارایی و مستەفا غالب، پارێزگاری بانکی ناوەند بانگهێشتی پەرلەمان دەکات.

لە بەیاننامەی ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لەدوای داواکارییەکەی موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی سەدر، هەریەکە لە عەلی عەلاوی و مستەفا غالب بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێن.

ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر موقتەدا سەدر شەش پێشنیازی ڕاگەیاند لەبارەی بەهای دۆلار لە قۆناغی داهاتووی عێراق، یەکێک لەو پێشنیازانە ئەوەبوو، بەزووترین کات عەلی عەلاوی و مستەفا غالب بانگهێشتی پەرلەمان بکرێن.

هاوکات، پێشنیازەکانی دیکەی سەدر بریتی بوو لە، ڕێکختسنەوەی بازاڕی دراو، ڕاگرتنی قاچاخچێتی دراو، چاوخشانەوە بە هەندێک لە بانکەکانی وەک (شەرق ئەلئەوسەت، ئەلقابز، ئەلئەنساری) و بانکە ئەهلییەکانی دیکە و ئەو بانکانەی لەژێر دەستی حزبە باڵادەستەکانی وڵاتدان.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا