سودە گرنگەکانی برنجی سور بۆ ئەو کەسانەی ڕێجیم دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

برنجی سور واتە ئەو برنجەی ڕەمگەکەی سورە نەک کە خۆت بە هۆی دۆشاوەوە سوری دەکەیت، بە جێگرەوەیەکی تەندروستی برنجی سپی دادەنرێت، چونکە ئەو بەها خۆراکیانەی تێدایە کە بۆ تەندروستی گرنگن و تامێکی تایبەتی هەیە.

بەپێی بڵاو کراوە تەندروستیەکان، برنجی سور دەتوانێت سودێکی زۆر بە تەندروستی بگەیەنێت چونکە چەدین ماددەی تێدایە وەک، ئانتۆسیانین توانای نزم کردنەوەی پەستانی خوێنی هەیە، ڕێگری لە توشبوون بە شەکرە دەکات و خانە شێرپەنجەییەکان کەم دەکاتەوە، جگە لە هەموو ئەمانەش تایبەتمەندی دژە هەڵئاوسان و بەکتریای تێدایە، ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵی تێدایە، هەروەها ڤایتمینەکانی وەک بی ١ بی ٢ کالسیۆم و ئاسنی تێدایە.

برنجی سور، توانای کەم کردنەوەی شەکری خوێنی هەیە و کۆنترۆڵی دەکات، چونکە بەرزی ئاستی شەکر لە خوێندا کۆنترۆڵ نەکردنی دەبێتە هۆی توشبوونت بە نەخۆشی دڵ و گورچیلەکان، هەروەها یارمەتیدەرێکی باشی ڕێکخستنی هەناسەکانە ئۆکسجین لە لەشدا بەکار دەهێنێت و سوڕی خوێن چالاک دەکات، ڕێگری لە هەوکردنی جومگەو ئێسک دەگرێت چونکە ڕێژەیەکی باش مەگنسیۆم و کالسیۆمی تێدایە.

یارمەتیدەرێکی باشی کۆ ئەندامی هەرس و ڕیخۆڵەکانە بە هۆی ئەو شلانەی تیایەتی، کۆنترۆڵی کێشی لەش دەکات ئەگەر بە دروستی بەکاری بهێنیت، چونکە چەوری سفرە کۆتایی بە کێشی زیادە دەهێنێت.

پزیشکان پێیان وایە برنجی سور کلیسترۆڵی زیان بەخش لە لەشدا کەم دەکاتەوە، سودی زۆری بۆ تەندروستی دڵ و دەمارەکان هەیە، پێست بە شێوەیەکی تەندروست ڕادەگرێت بەهۆی تایبەتمەندیەکانی وەک دژە ئۆکسان، پیربوونی پێش وەختە دوا دەخات و پێست لە زیان بەرکەوتن دەپارێزێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا