پۆڵەتیک پرێس
تەماتە لە هەموو جیهاندا چەندین جۆر و ڕەنگی جیاوازی هەیە، یەکێک لەوانە تەماتەی سەوزە کە دەوڵەمەندە بە ماددە سوودبەخشەکان و سوودێکی زۆری بۆ جەستە هەیە.
تەماتەی سەوز ئەو ترشانەی تێدایە کە سوودیان بۆ دەوالی هەیە و وەک چارەسەرێک بۆ ئەو نەخۆشیە بەکاردەهێنرێت، دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان بەرگری جەستە بەهێزدەکات و ڕێگری لە گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان دەکات، یارمەتی کەمبوونەوەی رێژەی کۆلیستڕۆڵی خراپ دەدات.
تایبەتمەندی دژەهەوکردنی هەیە یارمەتی کەمبوونەوەی هەوکردنەکان و خێرا ساڕێژبوونی برینەکان دەدات، سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی پێست هەیە و یارمەتی نوێبوونەوەی دەدات و ڕێگری لە زیپکە و کێشەکانی دەکات، ڕۆڵێکی گرنگی لە دروستبوونی ماسولکەکاندا هەیە، پارێزگاری لە تەندروستی چاو و پەستانی خوێن دەکات، دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ کەمدەکاتەوە.