یۆفانتۆس جێگرەوەی کریستیانۆی دەستنیشانکرد

پاش ئەوەی دەنگۆی کریستیانۆ گەرمبوو هاوکات خوودی کریستیانۆش پێی باشە یۆفانتۆس جێبهێڵێت یانەی خانمە پیرەکە جێگرەوەی کریستیانۆی دەستنیشانکرد .

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ وەرزی ئەمساڵ نەیتوانی نازناوە دیار و گەورەکان لەگەڵ یانەی یۆفانتۆس بەدەست بهێنێت ئەمەش وایکرد ناوبراو بکەوێتە بەر ڕەخنەی تووندی هاندەرەکانی یانەی یۆفانتۆس .

پاش دەستبەکاربوونی ماسئملیانۆ ئەلیگری چەنسی ڕۆشتنی کوڕە پرتوگالێکە زیاتربوو بەتایبەت کاتێک ئەلیگری ڕاگەیاندووە بە هەبوونی کریستیانۆ ناتوانین گەشە بکەین .

ڕۆژنامەی تۆ تۆ سپۆڕت بڵاویکردەوە کە یانەی خانمە پیرەکە دەیەوێت کابرێل خیسۆس هێرشبەری بەرازیلی و یانەی مانچستەر سیتی بگاتە جێگرەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە وەرزی داهاتوودا .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا