سیتی بەردەامە لە ژەنینی ئاوازی سەرکەوتن

یانەی مانچستەر سیتی بەردەوامە لەسەرکەوتنەکانی و وڵفەرهامتۆنیش نەیتوانی ڕیگای سەرکەوتنەکانی پێ بگۆڕیت .

 

شەوی ڕابردوو یانەی مان سیتی لە نێو یاریگای خۆی پێشوازی لە یانەی وڵفەرهامتۆن کرد و توانی بە چوار گۆڵ میوانەکەی ڕەوانەی ماڵەوە بکاتەوە .

وەک پێشەی هەمیشەیی سیتی بەهێڕشبردن دەستی پێکرد بەجۆرێک فشاری لە وڵفەر کرد لێندەر بەرگریکاری وڵفەر بەهەڵە گۆڵی یەکەمی بەخشی بە سیتی تایمی یەکەمیش بەم گۆڵە کۆتایی پێهات .

تایمی دووەم تا ڕادەیەن نو نو سانتۆ توانی باری لاری تیپەکەی ڕاست بکاتەوە و گۆڵی بەرامبەر بوونی ‌هێنا ، پاش ئەم گۆڵە کوڕانی پیپ یەک دەست لە میوانەکەیان هاتنە دەست سێ گۆڵی یەک لە دوا یەکیان تۆمارکرد لە ڕیگای خیسۆس دوو گۆڵ و مەحرەز گۆڵ کۆتایان بەیاریەکە هێنا .

سیتی ٢١مین سەرکەوتنی یەک لە دوا یەکی نوسیەوە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا