هاینس فلیك دڵنیایی دەداتە هاندەرانی بایرن میونخ

ئەمڕۆ دووشەمە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژناموانیدا هاینز فلیكی ڕاهێنەری یانەی بایرن بیونشن دڵنیایی دایە هاندەران و باسی یاریزانە پێكراوەكانی كرد

هاینز فلیك گوتی: گۆرێتسكا و لوكاس هێرناندێز بە شێوەیەكی ئاسایی ڕاهێنانیان كردووە،هەمان قسە بۆ كۆمان و بواتینگیش ڕاستە و پێمان وایە كە دەتوانن بەشداری یارییەكەی بەرامبەر پاریس بكەن

فلیك گوتیشی:لە یاری یەكەمماندا دژی پاریس هەلی زۆرمان بۆ ڕەخسا بەڵام سەركەوتوو نەبووین،پێویستە ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەین،دەزانین كارێكی ئاسان نابێت بەڵام هەموو توانایەكمان دەخەینە گەڕ

هەروەها تۆماس مۆلەر لە لێدوانێكدا لە تویتەر گوتی: زۆر دڵخۆشین كە هەلی زۆر دروست دەكەین و بەڵام پێویستە بڕیاری ،دروست بدەین لە كاتە هەستیارەكاندا،شیكاری تەواومان كردووە و هەوڵدەدەین لە یارییەكەدا جێبەجێی بكەین

لە كۆتایشدا گوتی: وەك هەموو جار نزیكین لە گۆڵی بەرامبەر،لە سەرەتاوە بە هێرشبەری یاری ناكەین بەڵام هەوڵدەدەین لە سەرەتاوە گۆڵی پێشكەوتن بكەین

شایەنی باسی ڕۆژی سێ شەمە كاتژمێر 10 بایرن میونخ لە دووەم یاریدا دەبێتە م میوان پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی دوای ئەوەی لە یاری یەكەمدا یانە فەڕەنسیەكە بە ئەنجامی 3-2 شكستی بە یانە ئەڵمانییەكە هێنا

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا