نەتەوەیەكگرتووەكان بەدواداچوون بۆ پرۆژە یاسای دادگای تاوانكاری داعش دەكات

پۆڵەتیك پرێس

رۆژی دووشەممە 31ی ئایار، تیمی لێكۆڵینەوەی نەتەوەیەكگرتووەكان و پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوە بە مەبەستی لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی داعش و باسكردنی چۆنیەتی دامەزراندنی دادگای داعش لەهەرێمی كوردستان.

ڕێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند: پڕۆژە یاسای دامەزراندنی دادگای داعش كە لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە ڕەوانەی پەرلەمان كراوە ڕِەهەندێكی نێودەوڵەتیی هەیە، بۆیە ئێمە دەمانەوێت بەرچاوڕوونیمان هەبێت سەبارەت بەهاوكارییەكانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ دادگاكە و بۆ هەرێمی كوردستان لەقۆناغە جیاوازەكاندا.

كریستۆڤەر گۆسنێڵ گەورە ڕاوێژكاری یاسایی(UNITAD)، بە تێروتەسەلی تیشكی خستەسەر چەندین لایەنی یاسایی پڕۆژە یاساكە، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، كوردستانی و عێڕاقی.

لەكۆبوونەوەكەدا هەریەك لە ڤالا فەرید وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان و دیندار زێباری ڕێكخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەكان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و عەباس فەتاح جێگری سەرۆكی لیژنەی كاروباری یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان ئامادەیبوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا