شیاومی مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای شیاومی ئامادەکاری دەکات بۆ خستنەبازاڕی مۆبایلێکی نوێ بە پاتریەکەی گەورە و کامێرایەکی تایبەتمەند وایلێدەکات یەکێک بێت لە باشترین مۆبایلە زیرەکەکان.

مۆبایلی پۆکۆ ئێف ٣ جی تی پێکهاتەکەی بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی ئاو و پیسی دەگرێت، دووریەکانی(١٦١.٩/٧٦.٩/٨.٣) ملیمە، کێشەکەی ٢٠٥ گرامە، شاشەکەی کەجۆری ئۆلیدە بە قەبارەی ٦.٦٧ ئینج و دیقەی پیشاندانی ٢٤٠٠/١٠٨٠ پێکسڵ و شەپۆلی ١٢٠ هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی ٥٠٠ مۆمە.

هاتف  جديد بقدرات تصوير ممتازة ينضم لأسرة Xiaomi

چارەسەرکەری میدیا تەک دایمێنسیتی ١٢٠٠ فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی میدیا تەک ئێم تی ٦٨٩٣ دایمێنسیتی ١٢٠٠ فایف جی تێدابەکارهاتووە، مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(٢+٨+٦٤) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەشی ١٦ مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە ١٢٨ یان ٢٥٦ گێگابایتە.

مۆبایلەکە شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی یو ئێس بی تایپ سی ٢ و پارچەی ئێن ئێف سی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی ٣.٥ ملیمە، خێرای پاتریەکەی ٥٠٦٥ میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا