پلاسخارت داوای دەست لەکارکێشانەوە لەکازمی دەکات

پۆڵەتیک پرێس

رۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەتی سعودی بڵاویکردەوە، جێنین پلاسخارت نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لەعێراق داوای دەست لەکارکێشانەوەی لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە.

ئەو رۆژنامە سعودیە لەزاری بەرپرسێکی حکومییەوە بڵاویکردەوە، دیدارەکانی ئەم دواییانەی پلاسخارت بەبێ بوونی هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق ئەنجامدراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی عێراق داوای لە پلاسخارت کردووە ئەو چوارچێوە یاساییە روونبکاتەوە کە ئەو دیدارانەی تیادا ئەنجامدراوە.

لەم دواییانەدا بەهۆی پێشهات و پشێوییەکانی عێراقەوە، چەندین کەسایەتی سیاسی و لەنێویشیاندا ئەحمەد مەلا تەڵاڵی وتەبێژی پێشووی مستەفا کازمی، داوای دەست لەکارکێشانەوەی ئەو سەرۆک وەزیرانەی عێراقیان کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا