پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق دەبرێتە ئەنجومەنی ئاسایش

پۆڵەتیك پرێس

نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق راپۆرتێك سەبارەت بە پێشهاتە سیاسیەكانی عێراق پێشكەش بە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەكات.

جێنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق لە تویتەری خۆی رایگەیاند، راپۆرتێك سەبارەت بە پێشهاتەكانی عێراق پێشكەش بە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەكات و دۆخی سیاسی ئەو وڵاتەی تێدا دەخاتەڕوو.

پلاسخارت زانیاری زیاتری لەبارەی ناوەڕۆكی راپۆرتەكەیەوە نەخستوەتەڕوو.

ئەو سەردانەش لەكاتێكدایە لە ماوەی رابردودا پلاسخارت سەردانی زۆربەی سەركردەی لایەنە سیاسییە عێراقییەكانی كرد، هاوكات سەردانی ئێرانی كردو بارودۆخی عێراقی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە تاوتوێكرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا