هۆکارێکی نامۆ فڕۆکەیەک ناچار دەکات بنیشێتەوە

پۆڵتیک پرێس

فڕۆکەیەکی ئاسمانی کۆمپانیای هندی کە بۆ ئەمریکا بەسترابوو، ناچاربوو بگەڕێتەوە نیودلهی بۆ نیشتنەوەی لەناکاو، پاش ئەوەی شەمشەمەکوێرەیەکی زیندوو لەناو فڕۆکەکەدا بووە.

سەرنشینەکانی ناو فڕۆکەی بوینگ ٧٣٧ لە دۆخێکی ترس و پەشێویدا بوون، کاتێک فڕۆکەکە ناچار بوو زوو بنیشێتەوە بەهۆی شەمشەکوێرەکەکەوە.

گەشتە ئاسمانیەکە لە هند و فڕۆکەخانەی ئیندیرا گاندی نێودەوڵەتی دەرچووە، دوای ٣٠ خولەک لە فڕینی فڕۆکەکە کارمەندانی ناو فڕۆکەکە فڕۆکەوانەکەیان ئاگادار کردۆتەوە لە هەبوونی شەمشەمەکوێرەیەک.

دوای ئەوە فڕۆکەوانەکە پەیوەندی بە کۆنتڕۆڵی هاتوچۆی ئاسمانییەوە کرد بڕیاریدا بگەڕێتەوە بۆ پایتەختی هیندستان، دوای نیشتنەوەشی پەیوەندی بە بەرپرسانی ئاژەلی کێوی و وشکانییەوە کرد تا یارمەتی شەمشەکوێرەکە بدەن، دواتر لە پۆلی بازرگانی فڕۆکەکەدا بە مردووی دۆزییانەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا