یانەی بارسا لە کۆبوونەوەی هوونەریدا بڕیاریدا دەستبەداری ئەستێرەی یانەی فلیپ کۆنتینۆ بێت لە هاوینی ئەمساڵدا .
یاریزان فلیپ کۆنتینۆ لە یانەی لیفەرپوڵەوە بەگرێبەستێکی گران بەها ڕوویکردە یانەی بارسا بەڵام وەرزی یەکەم بەهۆی پێکانەوە دەیناڵاند و ناوبراو نەیتوانی ئاستی ڕاستەقینەی خۆی پیشان بدات .
دواتر یانەی بارسا لە پێناو بەرزکردنەوەی توانای ناوبراو بڕیاریدا لاوە بەڕازیلێکە بەشیوەی خواستن بداتە یانەی بایرن میونخ تا ئەوەی دواتر سوودی لێ وەربگرێت .
هەرچەندە تا ڕادەیەکی باش یاریزانەکە سوودی لە یانە ئاڵمانێکە بینی بەڵام دواتر کۆنتینۆ دەست لەملانی پێکان بۆوە .
بۆیە بارسا بەناچاری بڕیاریداوە هاوینی ئەمساڵ دەستبەرداری کۆنتینۆ ببێت بەو مەرجەی گرێبەستتێکی شائیستەی پێشکەش بکرێت بڕی گرێبەستەکەش سەر ٦٥ ملیۆن یۆرۆ بێت .