چۆلۆ: دی خیا تاوانبار نییە

ئەم بابەتە 22 جار بینراوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
شەوی ڕابردوو سێ‌ شەممە لە چوار چێوەی بەڕێوەچوونی یارییەكانی گەڕی 4 ی پاڵاوتنی كۆمەڵەكانی یۆرۆ نەیشن هەڵبژاردەی لافۆربیا ڕۆخای ئیسپانیا بووە میوانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی وڵاتی ئۆكرانیا و یارییەكەی پێ‌ دۆڕاند بە ئەنجامی 0 – 1

پاش یارییەكە هێرشی توند كرایە سەر داڤید دی خیا گۆڵچی ئیسپانیا و یانەی مانچستەر یونایتد و بە هۆكاری دۆڕاندنەكە هەژمار كرا بەو پێیەی لە جێهێشتنی ناوچەكەی خۆی لە ناو گۆڵدا سەركەوتوو نەبووە لە یەكلا كردنەوەی تۆپەكەدا كە گۆڵی بردنەوەی ئۆكرانیای پێ‌ تۆمار كرا لە لایەن ڤیكتۆر سیجانكۆفەوە لە خولەكی 76 دا لەو بارەیەوە لویس ئینریكی ڕاهێنەری ماتەدۆرەكانی ئیسپانیا وتی: (تەواوی ئەو قسانە ڕەت دەكەمەوە كە باس لەوە دەكەن گوایە دی خیا هۆكاری دۆڕاندنەكەمان بوو بێت یارییەكە لە دەستی ئێمەدا بوو چەندان جار من یاری ئاوها باڵا دەست بووم و دۆڕاویشم ئەمەش بە هەمان شێوەیە من دی خیام بە دڵە و باشترین ئەگەری بەردەستی منە كاتێك هەر یارییەك دەكەین هەر بۆیە هەمیشە گۆڵچی سەرەكی یە گۆڵێكی لە سەر تۆمار كراوە و یارییەك دۆڕاوین چەندین یاری تر ئەو ڕزگاری كردووین و بردنەوەی بۆ دەستەبەر كردووین).

David de Gea

جێی خۆیەتی ئاماژە بۆ ئەوە بكرێت سەرەڕای دۆڕاندنیشی هێشتا هەڵبژاردەی ئیسپانیا پێشەنگی كۆمەڵەكەیەتی بە 7 خاڵ بەرامبەر بە 6 خاڵ بۆ مەكینەكانی ئەڵمانیا كە لە پلەی دووەمدایە.

دانەر ئەسڵان

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک