بارتۆمیۆ: میسی با بە ئیسراحەتی خۆی بگەڕێتەوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
وردە وردە خەریكە دۆخی نێو ماڵی كەتەلۆنییەكان هێور دەبێتەوە و لیۆ میسیش پێ‌ دەچێت پاش وەرگرتنی پشوویەكی باش بگەڕێتەوە خۆسێ‌ ماریا بارتۆمیۆش پێ‌ دەچێت خۆی ڕزگار كرد بێت لە كێشەی میسی ئەمەش پاش ئاشكرا بوونی ئەو قسانەی كە بە باوكی میسی ڕاگەیاندووە.

ڕۆژنامەی سپۆڕتی كەتەلۆنی ئاشكرای كردووە: بارتۆمیۆ خۆرخێی باوكی میسی ئاگادار كردۆتەوە كە هەموان چاوەڕێی گەڕانەوەی لیۆ دەكەن بۆ نێو یانەكە و بۆ مەشقەكان بە هیچ جۆرێكیش سزای نادرێت و كەس هیچیشی پێ‌ ناڵێت تەنانەت خۆشی كەی حەزی پێ‌ بوو دەتوانێت ئەو كات بگەڕێتەوە و هەموان خۆشحاڵ دەكات بە جارێكی تر گەڕانەوەی.

نامە فاكسییەكەی میسی

هەروەك ڕۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە بارتۆمیۆ هیوای خواستووە لیۆ دۆخەكە هێور بكاتەوە و بگەڕێتەوە تا بتوانن بە باشترین شێوە خۆیان بۆ وەرزی نوێ‌ ئامادە بكەنەوە بە باشترین شێوە.
جێی باس كردنە میسی لە كاتی تووڕە بوون و بڕیاردانی ڕۆیشتن لە بەرشەلۆنە هەموو شتێكی ڕەت كردەوە تەنانەت ئامادەیی تیادا نەبوو بشگەڕێتەوە مەشقەكانی یانەكە و پشكنینی كۆڕۆناشی ئەنجام نەدا كە ئەمەش ئیدارەی یانەكەی لەو كاتەدا تووڕە كرد.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا