ڕکابەری لە خوولی یانەکانی ئیسپانیادا گەشتۆتە لووتکە هەر ڕووداوێک ڕوو بدات ئەوە بەرژەوەندی بەشێک لە یانەکانی دیکەی تێدایە .
ئەم یەک دوو هەفتەی داهاتوو بە هەفتەی یەکلایکردنەوەی لا لیگا دادەنێرێت کاتێک یانەی بارسا پێشوازی لە یانەی ئەتلەتیکۆ دەکات و سیفیلیا و ڕیاڵ مەدرید پێکەوە کۆ دەبنەوە ئەم دوو یارییە یەکڕاست سیمای پاڵەوان دەستنیشان دەکات .
شەوی ڕابردوو یانەی سیفلیا شکستی هێنا بەرامبەر یانەی ئەتلەتیک بلباو بەڵام لە چوار چێوەی یاریەکەدا ڕاهێنەر لۆپتیکی ڕاهێنەری یانەی سیفلیا پێنجەمین کارتی زەردی وەرگرت ئەمەش بووە هۆی کەڵەکە بوونی کارتەکانی و بەفەرمی ناتوانێت بەرامبەر یانەی ریاڵ مەدرید سەرکردایەتی تیپەکەی بکات .