هاتنی گەشتیاران بۆ هەرێم ئاسایی دەكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی دەستەی گشتی گەشت و گوزاری هەرێم رایدەگەیەنێت “لەئێستادا هاتنی گەشتیاران بۆ سەرجەم پارێزگاكانی هەرێم ئاسایی كراوەتەوە و لە بازگەكان هیچ ئاستەنگێكیانبۆدروستناكرێت.

لەماوەی رابردوودا و بۆ رۆژانی جەژنی رەمەزان، بەبڕیاری یەكە ئیدارەیكانی پارێزگاكان رێگە بەهیچ گەشتیارێكی دەرەوە نەدرا بێنە ناو پارێزگای هەولێر و دهۆك، تا سەردانی شوێنە گشەتیاریەكانی ئەو شارانە بكەن.

نادر رۆستی، وتەبێژی دەستەی گشتی گەشت و گوزاری هەرێم بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند: “لەئێستادا هاتنی گەشتیاران بۆ سەرجەم شارەكانی هەرێم ئاسایی بووەتەوە، و رێگری لەهاتنی هیچ گەشتیارێك ناكرێت، بەڵام رەچاوی رێنماییە خۆپارێزییەكان لە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكرێت.

وتەبێژی دەستەی گشتی گەشت و گوزاری هەرێم وتیشی “ئامادەكاری بۆ هاتنی گەشتیاران دەكەین بەتایبەت بۆ جەژنی قوربان و هەوڵدەدەین زۆرترین گەشتیار بێنە ناو هەرێم و سەردانی شوێنە گەشتیارییەكان بكەن، چونكە هاتنی گەشتیاران كاریگەری زۆری لەسەر بوژاندنەوەی كەرتی ئابوری دەبێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا