خۆسێ مۆرینۆی پرتووگال و ڕاهێنەری نوێی یانەی ڕۆما ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی یانە ئیتاڵتێکە تەواو بەهێز بکات .
مۆرینۆ دەیەوێت پێش ئەوەی بەفەرمی دەست بەکاربێت زنجیرەک گرێبەست بکات لەگەڵ زنجیرەیەک یاریزانی ئەزموندار لەوانە نیمانیا ماتیچ یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتد ، ماریا خیمنێزی بەرگریکاری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید .
سەرباری ئەم یاریزانانە بەگوێرەی هەواڵێکی دیلۆ سپۆڕتی ئیتاڵیا بێت مۆرینۆ پلانی داناوە دیپای هۆڵەندی لەبارسا بفڕنێت و کێشە بۆ گرێبەستەکەی دروست بکات .
بۆم دوایانە گرێبەستی نێوان دیپای و بارسا تەواو ئاڵۆز بوو چونکە تا ئێستا هیچ لایەنێکیان نەگەشتوونەتە خاڵی کۆتایی .
لە لێدوانێکدا دیپای ووتی بارسا تەنیا بەرژەوەندی خۆی دەوێت ئەمەش وەک بەڵگەی ئەوە لێکدەدرێتەوە نێوانی دیپای و بارسا کێشەی تێدایە .