پۆڵه‌تیك سپۆرت
ئه‌مرۆ گرێبه‌ستی سێرجۆ رامۆس له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید كۆتایی هات، كه ئه‌و به‌رگریكاره‌ی ئیسپانیا ئێستا ئازاده به‌خۆرایی په‌یوه‌ندی به هه‌ر یانه‌یه‌كی دیكه‌وه بكات.
رامۆس ماوه‌یه‌كه له‌گه‌ڵ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریاڵ كێشه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌یه، كه گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ دوو ساڵ نوێ ناكانه‌وه و ئه‌وان ده‌یانه‌وێت یاریكه‌ره‌كه ته‌نیا بۆ ساڵێكی دیكه لای بمێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌ویش رازی نابێت و ئه‌مرۆش كۆتا رۆژی بوو له‌گه‌ڵ ریاڵ و چاوه‌روانی فه‌رمانی كۆتایی تیپه‌كه‌ی ده‌كات.
له‌وباره‌یه‌وه رامۆس ده‌ڵێت:
“من نامه‌وێت دوای یانه‌ی شاهانه به درێسی هیچ یانه‌یه‌كی دیكه‌وه یاریی بكه‌م”.
كه ئه‌مه‌ش ده‌رگای به‌رووی یانه‌كه‌یدا زیاتر كردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵیدا رێك بكه‌ون.