ئەردۆغان: یەکێتی ئەوروپا پێویستی پێمانە

پۆڵەتیک پرێس

رەجەب تەیب ئەردۆغان جەختی لەپێویستی یەکێتی ئەوروپا بۆ تورکیا کردەوە و وتی: سەرباری بەربەستەکان هێشتا ئەنقەرە بەگرنگییەوە دەڕوانێتە ئەندامێتی یەکێتی ئەوروپا.

ئەردۆغان بەبۆنەی رۆژی ئەوروپاوە کە هەموو 9ی ئایارێک یادی دەکرێتەوە رایگەیاند، بەربەستی گەورەی بەردەم یەکێتی ئەوروپا بۆ بوون بە یاریزانێکی بەهێزی جیهان ئەوەیە کە لەڕووی ئارامگرتن و تێڕوانینی ستراتیژییەوە لاوازە.

باسی لەوەشکرد، ئاشکرایە یەکێتی ئەوروپا بەبێ بەشداری و پشتیوانی تورکیا ناتوانێت بەشێوەیەکی بەهێز بەردەوامبێت.

یەکێتی ئەوروپا 9ی ئایاری هەموو ساڵێک بەبۆنەی رۆژی ئەوروپاوە ئاهەنگ دەگێڕێت کە لەو رۆژەدا و لەساڵی 1950 رۆبەرت شومان، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لەدایکبوونی یەکێتی ئەوروپای راگەیاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا