پلانی ڕیاڵ مەدرید بۆ لەناوبردنی هازارد!

ئیدین هازارد وەكو ڕابردوو خواستی لەسەر نەماوە لە ڕیاڵ مەدرید و لەو 22 مانگەی پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە كردووە بە خراپترین دۆخدا تێدەپەڕێت، نزیكە لەوەی یانەكە دەستبەرداری ببێت

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشكرای كرد كە هازارد ئەو یاریزانە نەماوە كە پێشتر هیچ كەس نەیدەتوانی ناوی بهێنێت،ئەمەش بەهۆی ئاست نزمی و وردەكاری ترەوە دێت وەك ئەو ڕەفتارەی لە یارییەكەی چێڵسی نواندی،لە كاتێكدا ڕیاڵ مەدرید ماڵئاوایی لە چامپیۆنزلیگ كرد بەڵام هازارد دوای یارییەكە لەگەڵ كۆرت زومای یاریزانی چێڵسی بە خوڕ پێدەكەنی،هەرچەندە داوای لێبوردنی كرد سەبارەت بەو ڕەفتارە

ئاس ئەوەشی خستەڕوو كە ڕیاڵ مەدرید لەم هاوینەدا هەوڵ دەدات بۆ بەدەستهێنانی كیلییان مباپی و ئیرلینگ هالاند،بۆیە پێویستی بە پارە دەبێت بەلام بەهۆی شكستهێنانی بیرۆكەی سوپەرلیگەوە تاكە ڕێگە وەك چارەسەر یاریزان فرۆشتنە بۆیە ڕیاڵ مەدرید ناچارە بیر فرۆشتنی هازارد بكاتەوە ئەگەر بۆندێكی گونجاو هەبێت

بیرۆكەی ریاڵ مەدرید ئەوەیە كە هازارد ناخاتە لیستی  فرۆشتنەوە بەلام ئەگەر یانەیەك بە جدی و بە بۆندێكی باش و گونجاوەوە بێنە پێشەوە ئەوا ڕیاڵ مەدرید ڕەتیناكاتەوە و بیری لێ دەكاتەوە

كێشەی ڕیاڵ مەدرید لەوادایە كە بەهای هازارد لە بازاڕی گواستنەوە لە 100 ملیۆن یۆرۆوە دابەزیەوە بۆ 40 ملیۆن یۆرۆ،هەروەها مووچەی ساڵانەكەشی بەرزە كە 15 ملیۆن یۆرۆیە لە ساڵێكدا،گرێبستەكەشی ساڵی 2024 كۆتایی پێدێت و كارێكی ئاسان نیە كە ڕازی بكرێت یانەكە بەجێبهێلێت

شایەنی باسی ئیدین هازار ساڵی 2019 بە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی چێڵسی ئینگلیزییەوە ڕوویكردە یانەی ڕیاڵ مدریدی ئیسپانی

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا