بڕیارە ئەمشەو کاتژمێر دە بەکاتی کوردستان لە نێو یاریگای باخی میرەکان یانەی پاریس سانجێرمان پێشوازی لە یانەی بایرن میونخ بکات لەم یانەی یاریەکانی گەڕانەوەی قۆناغی هەشتی بۆنەکەدا .
یاری پێشوو یاریەکە تەواو دراماتیکی بوو کاتێک کورە کەشخەکانی پاریس توانیان بایرن ناچار بەشکست بکەن و بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێك سەرکەوتن بنوسنەوە بۆیە تا ڕادەیەکی باش ئەمشەو ئەرکیان ئاسانە .
هەرچی یانەکەی ئاڵمانییە ئەمشەو بۆ ئەوەی بتوانێت سەرکەوتن بەدەست بهێنێت پێویستە یاریەکە بەجیاوازی دوو گۆڵ تەواو بکات بە پیجەوانەوە هەموو ئەنجامەکان لەبەژەوەندی یانە فەڕەنسێکە دەبێت ، هەواڵی دڵخۆشکەر بۆ یاریەکەی ئەمشەو ئەوەیە لیفاندۆفسکی گڵپۆی سەوزی بۆ هەڵکراوە و دەتوانێت یاری بکات .
لە لایەن خۆیەوە پۆچەتینۆ ڕاهێنەری پاریس ووتی ڕاستە بایرن یانەیەکی گەورە و بەهێزە بەڵام بەڵنیاییەوە ئێمە دەتوانین دووریان بخەینەوە لە بۆنەکەدا .
بۆ وەبیر هێنانەوە ئەمشەو کاتژمێر دە بەکاتی کوردستان یاریەکە بەڕێوە دەچێت .
لە یاریەکی دیکەدا و لە هەمان پاڵەوانێتی و بۆنەدا یانەی جێڵسی ئینگلیزی پێشوازی لە یانەی پۆرتۆی پۆرتۆی پریووگالی دەکات ؛ یاری پێشوو کورانی ئینگلتەرا توانیان قاچێک بخەنە قۆناغی داهاتوو چوونکە بە دوو گۆڵی خاوێن سەرکەوتنیان بەدەست هێنابوو بۆیە ئەمشەو ئاسوودەتر پێشوازی لە یانە پرتوگالێکە دەکەن .