پۆڵهتیك سپۆرت
دیگۆ مارادۆنای ئەفسانەی كۆچكردوی تۆپی پێ لە وەسیەتنامەكەی داوای كردووە دوای مردنی مۆمیا بكرێت.
ماتیاس مۆرلا پارێزەری مارادۆنا بۆ رۆژنامهكان ئاماژەی بەوه كردووه دیگۆ رۆژی 13\ 10\2020 ئیمزای لەسەر نوێترین وەسیەتنامەی كردوەو تیایدا ئاماژەی بەوە داوە جهستهی دوای مردن مۆمیا بكرێت.
دیگۆ وتبووی:
“پێم خۆشە جەستەم مۆمیا بكهن و لە پاڵ خەڵات و یادگاریەكانم بخرێتە مۆزەخانەوە”.
پێشتر باس لە سوتاندنی لاشەی مارادۆنا دەكرا، بەڵام دواتر دواخرا ئەمەش بەهۆی ئەوەی چەندین منداڵ داوایان كردووە پشكنینی دی ئێن ئەیان بۆ بكرێت و ئاماژەیان بەوەداوە منداڵی ئەون، بۆیە تادوای پشكنین لەشەكەی هیچی لێناكرێت و دهمێنێتهوه.