یەکەم وەزیری کابینەکەی کازمی دەستلەکاردەکێشێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

وەزیری تەندروستی عێراق دەستی لەکارکێشایەوەو، سەرۆک وەزیرانیش نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پەسەند کرد .

حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە ٤ ی ئایار نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد و لای خۆیەوە کازمی دەستلەکارکێشانەوەی پەسەند کرد .

بەگوێرەی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، قبوڵکردنی نامەی دەستلەکارکێشانەوەی تەمیمی لەکاتی کۆبوونەوەی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیبی بەغدا بووە کە ئەمڕۆ سێشەممە بە سەرپەرشتی مستەفا کازمی کۆبوونەوەی ئەنجامدا .

لە هەفتەی ڕابردوودا ئاگر لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیبی  تایبەت بەچارەسەرکردنی توشبووانی کۆرۆنا لە شاری بەغداد کەوتەوە بەوهۆیەوە زیاتر لە 80 كەس گیانیان لەدەستداو ژمارەیەكیش برینداربوون.

دوای رووداوەكە بەفەرمانی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق ژمارەیەك بەرپرس لەكارەكانیان راگیران و لیژنەی لیكۆڵینەوە لەسەر كەوتنەوەی ئاگرەكە پێكهێنرا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا