پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر ئاشکرایکرد، کامێراکانی چاودێری لەسەر شەقامی 100 مەتر لە ئەمڕۆوە وەک تێست دەخرێنەکار و لە هەفتەی داهاتووەوە بەفەرمی کاردەکەن و پێنج جۆر سەرپێچی تۆماردەکەن.
فازڵ حاجی وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕوونیکردەوە،” ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیان و شۆفێران دەکەیەنەوە، دانانی کامێراکانی چاودێری سەر ترافیکلایتەکان لەهەرچوارلای ترافیکی مەخمور(شەقامی 100 مەتری) تەواو بوون و لە ئەمڕۆوە چوارشەممە بەشێوەی تێست کاریان پێدەکرێت و لەهەفتەی داهاتووشەوە بەشێوەیەکی بەردەوام کاردەکەن و سەرپێچییەکان تۆماردەکەن”.
ئاماژەی بەوەکرد، کامێراکان هەریەک لە سەرپێچییەکانی(لێدان لە گڵۆپی سوری ترافیکلایت، گرتنی دەستە ڕاستی کراوەی ترافیکلایت، دەرچون لەخێرایی ڕێگاپێدراوی شەقام لەکاتی گڵۆپی سەوز، ڕاوەستان لەسەر هێڵی پەڕینەوەی پیادەکان و بەزاندنی ستۆپ لاین) تۆماردەکەن.
هاوکات، تکای لە شۆفێران کرد بۆ سەلامەتی خۆیان و تووشنەبوون بە سزای دارایی ئەو سەرپێچییانە نەکەن.