ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم داوا لە عێراق دەكات كێشەی مووچەخۆران لەبنەڕەتەوە چارەسەربكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە كۆبوونەوەی خۆیدا داوای لە عێراق كرد كێشەی مووچەخۆرانی هەرێم بە شێوەیەكی بنەڕەتی چارەسەر بكات.

لە كۆبوونەوەكەدا دوایین پێشهاتەكانی هەردوو دۆسیەی هەمواركردنەوەی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵ و نەوت و گاز لەلایەن وەزیرە پەیوەندیدارەكانەوە خرایەڕوو، دووپاتیان كردەوە كە هەوڵەكان بەردەوامن بۆ گەڵاڵەكردنی پرۆژە یاسای هەمواركردنی یاسای بودجەی گشتیی فیدڕاڵ تاكو رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بكرێت بۆ پەسەندكردنی بە ئاراستەی خەرجكردنی شایستەی دارایی هەرێمی كوردستان لەپێش هەموویانەوە، شایستەی مووچەخۆرانی هەرێم، لەبەرامبەریشدا هەرێمی كوردستان، پابەندییەكانی خۆی راپەڕاندووە و هەردوو دیوانی چاودێریی داراییش ئەركی وردبینی و پێداچوونەوەی خۆیان تەواوكردووە و هەرێمی كوردستان لەم ڕووەوە ئاسانكاریی تەواوی پێشكەش كردووە.

ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەوە كردەو، كە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، شایستەی دارایی مووچەخۆرانە و چاوەڕوانیمان لە حكومەتی فیدڕاڵە لە ساڵی نوێی 2024 ئەم كێشەیە لە بنەڕەتەوە چارەسەر بكات و شایستەی دارایی مووچەخۆران، تێكەڵی ناكۆكییە سیاسی و پابەندییەكانی دیكە نەكات و مووچەخۆرانی هەرێمیش هاوشێوەی ناوچەكانی دیكەی عێراق، مووچەكانیان لەكاتی خۆی وەربگرن كە ئێستا بەداخەوە بەهۆی نەناردنی بەشە بودجەی هەرێم، مووچەی سێ مانگی ئەمساڵ خەرج نەكراوە و بارگرانیی دارایی و ئابووری بۆ مووچەخۆران و هاووڵاتییانی هەرێم دروستكردووە كە بەرپرسیارێتی حكومەتی فیدڕاڵە مووچەی مووچەخۆران بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان بنێرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا