پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی تەقەکەرەکەی بەردەم دادگای کۆیە رادەگەیەنێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی دەزگای ئاسایشی هەرێم هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی هەولێر توانیان لە ماوەیەکی کەمدا تۆمەتبارە تەقەکەرەکەی کۆیە دەستگیربکەن .
ئەوەشی خستەڕوو، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 18_6_2023 کاتژمێر 11:15 لەسەر کێشەی قەرزداری و بەمەبەستی وەرگرتنەوەی پارەکەی تۆمەتبار ( خ ، س ، ع) لەبەردەم دادگای کۆیە تەقە لە هاوڵاتی ( ک ، ع ، ی ) دەکات و بەسوکی برینداری دەکات ، چونکە ناوبراو کەفیلی کوڕە قەرزدارەکەیەتی کە پیشەی (پارێزەرە ) .
هێما بەوەشکراوە پاش هەڵاتنی تۆمەتبار دەستبەجێ لەسەر فەرمانی دادوەر لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی هەولێر لە ماوەیەکی کەمدا دەستگیری دەکەن . لە ئێستادا تۆمەتبار ڕاگیراو و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە .