نرخی نەوت بەرزبوونەوەی تۆمارکرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نرخی نەوت ئەمڕۆ لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، پاش چەند رۆژێک لە دابەزینی بەردەوام، ئەمڕۆ بەرزبوونەوەی تۆمارکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 25ی ئەیلوولی 2023، لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی نەوت بەرزبوونەوەی تۆمارکرد و هەر بەرمیلێک لە نەوتی خاوی برێنت 45 سەنت بەرزبووەوەو بە 93 دۆلار و 75 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. لە هەمان کاتدا، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی50 سەنت بەرزبووەوە و بە 93 دۆلارو 50 سەنت کڕین و فرۆشتنی پێوە کرا.

بەرزبوونەوەی لەناکاوی نرخی نەوت، پاش دابەزینی بەردەوامی نرخی دێت لە چەند رۆژی رابردوودا. هەرچەند وڵاتانی گەورەی هەناردەکاری نەوت لە نموونەی، رووسیا، سعوودیە و عێراق و عومان، رێککەوتنێکیان لەنێوان خۆیاندا واژۆکردووە بۆ کەمکردنەوەی هەناردەی نەوت بەشێوەیەکی خۆبەخشانە. ئەمەش لەپێناو پاڵپشتیکردنی نرخەکان و بەرزبوونەوەی لە بازاڕەکانی جیهاندا.

پێشتر بانکی UBS رایگەیاندبوو، کە پێشبینی دەکەن پێش کۆتایی هاتنی ئەمساڵ و لە مانگی کانوونی یەکەمدا، نرخی نەوت بگاتە 100 دۆلار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا