پۆڵەتیک پرێس
شەربەتی تەماتە دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانی ئەی، کەی و بی، و کانزاکانی مەگنسیۆم، ئاسن و فۆسفۆڕ، ئەم ڤیتامین و کانزایانە سوودێکی تەندروستی زۆریان هەیە، بەشێوەیەک ڕۆژانە خواردنەوەی پەرداخێک شەربەتی تەماتە هەموو پێداویستیەکانی لەش دابین دەکات.
سوودە تەندروستیەکانی شەربەتی تەماتە:
-شەربەتی تەماتە سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامینەکانی ئەی و جی یە، بەرگری لەش بەهێز دەکات، هەروەها یارمەتی تەندروستی بینین، ئێسک و ددان دەدات.
-دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان ، بۆیە خواردنەوەی شەربەتی تەماتە ڕێگری لە بەرزبونەوەی کۆلیستڕۆڵی خوێن دەکات.
-یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات و لەش شێداردەکاتەوە.
-یەکێک لە کێشەکانی کەسانی بەتەمەن هاوسەنگ نەبوونی کرداری ڕیخۆڵەکانە، شەربەتی تەماتە پارێزگاری تەندروستی جگەر دەکات، یارمەتی کرداری هەرس و ڕیخۆڵە دەدات و ڕێگری لە قەبزی دەکات.
-شەربەتی تەماتە لەش لە ژەهرەکان ڕزگار دەکات.