پۆڵەتیک پرێس
مانگۆ یەکێکە لە میوە هاوینەیە بەنابانگەکان و خواستێکی زۆری لەسەرە، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک کەس هەستیاریان پێی هەیە.
بەشێوەیەکی گشتی هۆکاری هەستیاری مانگۆ دەگەڕێتەوە بۆ ماددەی کیمیایی”یۆرۆشیول” کە لە توێکڵەکەیدا هەیە و هەندێک کەس تووشی هەستیاری دەبن، هەروەها وەک تێبینی کراوە ئەو کەسانەی هەستیارییان بە سێو، هەرمێ و کازۆ هەیە هەمان ئەو کەسانەنە کە بەدەست هەستیاری مانگۆوە دەناڵێنن.
نیشانەکانی هەستیاری بە مانگۆ:
-کۆکە
-دروستبوونی پەڵە و خوورانی پێست
-وشکبوونەوەی پێست
-ئاوسانی دەم