پۆڵەتیک پرێس
زیادکردنی ئەو خۆراکانەی ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین، کانزا، دژەئۆکسان و ماددەبەسوودەکانیان تێدایە بۆ سیستمی خۆراکی ڕێگری لە دروستبوونی نەخۆشییە مەترسیدارەکانی چاو دەکەن.
بەپێی ماڵپەڕی”onlymyhealth” ئەم خواردنانە سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی چاو هەیە:
-ماسی سەلەمون
دەوڵەمەندە بە پڕۆتین، کانزا، ڤیتامین و ئۆمێگا3 سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی چاو هەیە و ڕێگری لە وشکبوونەوەی دەکات.
-هێلکە
ڤیتامین ئەی، لۆتین و زینکی تێدایە کە بۆ پارێزگاریکردن لە تەندروستی چاو گرنگن.
-بادەم
ئەو ڤیتامینانەی تێدایە کە گرنگییەکی زۆریان بۆ تەندروستی چاو هەیە و ڕێگری لە دروستبوونی کێشەکانی دەکەن.
-بەرهەمی شیرەمەنیەکان
ماست و شیر ڕێژەیەکی زۆر زینک و ڤیتامین ئەیان تێدایە، کە زینک یارمەتیدەرە لە گواستنەوەی ڤیتامین ئەی لە جگەرەوە بۆ چاوەکان بۆ پارێزگاریکردن لە بیلبیلەی چاو و ڕێگریکردن لە کێشە تەندروستییەکانی چاو.
-گێزەر
دەوڵەمەندە بە بێتاکارۆتیەکان و ڤیتامین ئەی سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی چاو هەیە.
-پڕتەقاڵ
ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین سی تێدایە بۆ تەندروستی چاو و خوێنبەرەکانی چاو گرنگە، هەروەها ڕێگری لە دروستبوونی کێشە تەندروستییەکانی دەکات کە بەهۆی زیادبوونی تەمەنەوە ڕوودەدەن.