بەهۆی بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان ئێران دوو مێردمنداڵی کورد دەستگیردەکات

پۆڵەتیک پرێس

ڕێکخراوی هەنگاو  بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، دەسەڵاتدارانی ئەمنی ئێران لەشاری ئورمیە دوو مێردمنداڵی تەمەن 16 ساڵی کوردیان بەهۆکاری بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان دەستگیرکردووە.

ڕۆژی هەینی لەبەیاننامەیەکدا ڕێکخراوی هەنگاو ڕایگەیاند، هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئێران لەشاری ئورمیە دوو مێردمنداڵیان بەهۆکاری بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان دەستگیرکردووە کە یەکێکیان 16 ساڵە و ناوی ئارمین ئەحمەدییە و ئەوەی دیکەش ناوی نیما حەسەنپورە.

بەپێی بەیاننامەکە، لەدوای دەستگیرکردنیانەوە ئەو دوو مێردمنداڵە گوێزراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنوسیانەوە نییە.

هاوڵاتی - هـەواڵ

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا