کڕین و فرۆشی دراوی قورس لەبانکی ناوەند کەمدەکات

پۆڵەتی پرێس

مامەڵەی کڕین و فرۆشتن بە دراوی قورس لەبانکی ناوەندی عێراق جارێکی دیکە کەمیکرد و گەیشتە 200 ملیۆن دۆلار.

ڕۆژی سێشەممە میدیای عێراقی بڵاویکردەوە، مامەڵەی کڕین و فرۆشتن لەبانکی ناوەند بەڕێژی %3.85 دابەزینی بەخۆیەوەبینیوە بەجۆرێک گەیشتووەتە 200 ملیۆن و 454 هەزار و 12 دۆلار، هاوکات، کڕینی 165 ملیۆن و 54 هەزار و 12 دۆلاریش بۆ بەهێزکردنی پشکەکانی دەرەوە ڕۆشتووە.

بەپێی بڵاوکراوەی میدیا عێراقییەکان، هەر دۆلارێک بە هەزار و 460 دینار مامەڵەی پێوەکراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەبەراورد بە ڕۆژی دووشەممە ئەم بڕە کەمیکردووە کاتێک مامەڵەی کڕین و فرۆشتن بە دراوی قورسەوە گەیشتە 208 ملیۆن و 280 هەزار دۆلار.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا