بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئامادەکارییەکانی بۆ شەپۆلی چڕی بارانبارین ڕاگەیاند

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، هەموو ئامادەکارییکیان لەپێناو پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتییان و شۆفێران کردووە.

ئەمڕۆ سێ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، “بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی شەپۆلێکی چڕی بارانبارین ڕوو لە شارەکەمان دەکات و ئەگەری دابارینی زۆر باش هەیە لەماوەکانی داهاتوودا، ئێمە وەک بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئامادەکاری تەواومان کردووە لەپێناو پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتییان و شۆفێرانی شارەکەمان، سەرجەم مەفرەزە و ئالیەتەکانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ هەر ئەرکێک کە لەکاتی پێویستدا پێیان بسپێردرێت”.

ئاماژەی بەوەکرد، بەشی ڕاگەیاندن و هۆشیاری و ڕادیۆی ترافیکFM بەردەوام لە ئەرکدا دەبن و لەهەر حاڵەتێکی لەناکاو ئاگاداری بڵاودەکەنەوە بۆئەوەی شۆفێران بەدووربن لەهەر مەترسییەک ئەگەر بوونی هەبوو لە شەقام و ڕێگاکانی دەرەوەی شار.

جەختی کردەوە و داوای لە شۆفێران کرد، “لەڕوانەگی پەرۆشیمان بۆ سەلامەتی هاوڵاتییان ئاگاداری سەرجەم شۆفرانی بەڕێز دەکەین بەهاتنی ئەو شەپۆلە لە باران بارین پابەندی ڕێنماییە سەلامەتییەکانی هاتووچۆ بن و نەچنە ئەو جێگایانەی ئەگەری کۆبوونەوەی باراناوی تێدا دەبێت و بەهیچ جۆرێک خۆیان نەخەنە دۆخێکی مەترسیدارەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا