کەشناسی سلێمانی: لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 4.2 ملیم باران باریوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەشی پێشبینییەکانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و کەشناسی سلێمانیش دەڵێت، بارانبارین بەردەوام دەبێت.

بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لە هەموو ناوچەکانی هەرێم کاریگەریەکەی لە ناوچەکانی سلێمانی و گەرمیان زیاتر دەبێت و لە پارێزگای دهۆک و دەوروبەری ئاسمان هەوری تەواو دەبێت. وە ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم هەیە لە ناوچە شاخاویە سنووریەکانی باکوور و باکووری خۆرهەڵاتی هەرێم.

هاوکات، سبەی یەکشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە زۆربەی ناوچەکاندا لە کاتەکانی ئێوارەدا کاریگەری کەم دەبێتەوە ئاسمان دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور.

لەلایەکی دیکەوە ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی بە پۆڵەتیک پرێسی ڕاگەیاند، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 4.2 ملیم باران لە سنوری پارێزگای سلێمانی باریوە، بەمەش تێکڕای بارانبارینی ئەمساڵ تا ئێستا لە سنووری سلێمانی گەیشتووەتە 140.6 ملیم باران، لەکاتێکدا ساڵی پار تا ئەم کاتانە 85 ملیم باران باریبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا