پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی دەڵێت، بڕیاری نۆژەنکردنەوەی مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی دراوەو تا کاتی تەواوکردنی کارەکانی، مزگەوتەکە بەڕووی نوێژخوێنان و سەردانیکەرانیدا دادەخرێت.
هاوژین رەئوف، بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی رایگەیاند، بڕیاریان داوە کە مزگەوتی گەورە نۆژەن بکەنەوە. هاوکات وتیشی، “نازاندرێت کەی دەست بە نۆژەنکردنەوەکانی دەکرێت، بەڵام هەرکاتێک پارەی پێویستی بۆ تەرخان کرا دەست دەکرێت بە کارەکان و تا کاتی تەواوبوونی نۆژەنکردنەوەکەش، مزگەوتی گەورە دادەخرێت”.
مزگەوتی کاک ئەحمەدی شێخ یان وەک لەناو خەڵکی شاری سلێمانیدا پێی دەڵێن”مزگەوتی گەورە”، دەکەوێتە ناوجەرگەی شاری سلێمانی و مێژووی درووستکردنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1785. پاش یەک ساڵ لە درووستبوونی شاری سلێمانی کە لەلایەن ئیبراهیم پاشای بابان و یەکەم مامۆستا و خەتیبی مزگەوتەکەش شێخ مارفی نۆدێ بووە.