نزیکەی ٣٠ کەس خۆیان بۆ سەرۆکایەتی سوریا کاندید کردووە

پۆڵەتیک پرێس

دوای ئەوەی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٦ ی نیسانی ٢٠٢١ ، شەش کەسی داواکاری خۆکاندیدکردنیان بۆ هەڵبژرادنی سەرۆکایەتی سوریا پێشکەش کرد ، ژمارەی پاڵێوراوان بۆ ٢٧ کەس بەرزبووەوە.

حەمودە سوباغ، سەرۆکی پەرلەمانی سوریا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەش کەسی دیکە کە لە نێوانیاندا خانمێک هەیە داواکاری خۆکاندیدکردنیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی سوریا کاندید کردووە.

رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە ئەو وادە دەستوورییە کۆتایی پێدێت کە بە کاندیدان بەخشرا بوو تا ناوی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی سوریا تۆمار بکەن.

جێی ئاماژەیە هەر کاندیدێک پێویستی بە دەنگی ٣٥ پەرلەمانتار هەیە تا بەشێوەیەکی فەرمی ببێتە کاندیدی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی سوریا، لەماوەی رۆژانی داهاتوودا پەرلەمانتاران دەست دەکەن بە دەنگدان بۆ کاندیدەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی سوریا .

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا