ڤاکسینی “فایزەری ساختە” لە دوو وڵات ئاشکرا کرا

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای “فایزەر” لە دوو وڵات بوونی چەند ژەمێکی ساختەی لەو ڤاکسینەی ئاشکرا کرد کە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرهەمی هێناوە.

کۆمپانیاکە و بەرپرسانی هەردوو وڵاتی پۆڵەندا و مەکسیک بە رۆژنامەی “ۆڵ ستریت جۆرناڵ”یان ڕاگەیاندووە کە چەند ژەمێکی ساختەی ڤاکسینی فایزەریان ئاشکرا کردووە.

بەپێی راپۆرتەکەی ۆڵ ستریت پۆلیسی ویلایەتی نیڤۆلیۆنی مەکسیکی شەش کەسیان دەستبەسەر کردووە کە لە یەکێک لە نۆڕینگەکاندا نزیکەی ٨٠ کەسیان بەو ڤاکسینە “ساختەیە” کوتاوە و لەبەرامبەر هەر ژەمێک ڤاکسینەکەشدا نزیکەی هەزار دۆلاریان وەرگرتووە.

وەک ئاماژەی پێکراوە ئەو ڤاکسینە تەنها ” ئاوی موقەتەڕ” بووەو زیانی بەو کەسانە نەگەیاندووە کە پێی کوتراون.

لەلایەکی دیکەشەوە چەند بەرپرسێکی پۆڵەندا رایانگەیاند لەناو باڵەخانەیەکی وڵاتەکەدا  ڤاکسینێکیان ئاشکرا کردووە کە لە “ترشی هیالۆرۆنیک” پێکهاتووەو دژە  چرچی پێستە، پێش بەکارهێنانی وەک ڤاکسینی فایزەر دەستی بەسەردا گیراوە .

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا