ئێران دەچێتە ناو هێڵی شەڕی نێوان ئازەربایجان و ئەرمەنستان

پۆڵەتیك پرێس:
لەئەنجامی شەڕ و پێكادان لەهەرێمی قەرەباخ لەنێوان هێزەكانی ئازەربایجان و ئەرمەنستان، 10 تۆپ لەناو خاكی ئێران كەوتووەو ئەوەش تارانی نیگەران كردووە.

بەپێی راپۆرتی میدیا ئێرانییەكان، تائێستا نازانرێت، ئەو تۆپانەی لەخاكی وڵاتەكە كەوتوون، لەلایەن سوپای كام وڵاتەوە ئاراستە كراون.

ئەو ڕووداوە دوای ئەوە دێت ئێران هۆشداری دابوو، لەوەی نابێت ناكۆكییەكانی قەرەباخ هیچ كاریگەرییەكی لەسەر وڵاتەكەی هەبێت، بەپێچەوانەوە هەڵوێستی توندی دەبێت.

لەو بارەوە سەید خەیتیبزاد، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: جەخت لەوە دەكەین، كە هیچ هێرشێك بۆ سەر خاكەكەمان قبوڵ ناكرێت و هیچ كام لە لایەنە ناتەباكان قبوڵی ناكەن و بە جدی ئاگاداری هەموو لایەنەكان دەكەین، كە لەم بارەیەوە ئاگاداربن.

ماوەی چەند رۆژێكە شەڕ لە نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان لەسەر ناوچەی قەرەباغی نێوانیان سەریهەڵداوە و هەریەكەیان بەرامبەرەكەی بە دەستپێشخەری شەڕەكە تۆمەتبار دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا